پیاوێك له‌گه‌ل سه‌گه‌كه‌ی و ئه‌سپه‌كه‌ی له رێگا دا ده‌رۆیشتن له ناكاو گه‌یشتنه دارێكی زۆر زۆر گه‌وره كه بریسك لێ ی دا و ئاگری گرت و به‌سه‌ر ئه‌و پیاوه و سه‌گ و ئه‌سپه‌كه‌ی كه‌وت و هه‌رسێك مردن ، ئه‌وان نه‌یانزانی كه مردوونه هه‌ر له رێگا بوون به‌لام له‌و دونیا كه‌ی تر !!!
رێگایه‌كی زۆر زۆر زۆر دوور و درێژیان بری و زۆر زۆر تینویان بوو له ناكاو له بلنداییه‌ك به‌سه‌ر كه‌وتن چاویان به قه‌لایه‌ك كه‌وت كه به زێر درووست كرا بوو و له ناوه‌راستی قه‌لاكه كانی ئاوێكی زۆر جوان و زولال هه‌بوو كه پیاوێكیش له‌به‌ر ده‌رگای راوه‌ستابوو .. كه لێ ی چوونه پێش و لێ ی پرسی كه ناوی ئه‌و شوێنه خۆشه چییه و داوای له پیاوه‌كه كرد كه هه‌ندێ ئاوی بخۆنه‌وه و پیاوه پاسه‌وانه‌كه وتی ئێره به‌هه‌شته و برۆ ژوور و هه‌رچه‌ند ده‌ویتت ئاوی بخۆوه و پیاوه‌كه‌ی تریش وتی من ته‌نها نیم به‌لكو سه‌گ و ئه‌سپه‌كه‌م له‌گه‌لم دان و پاسه‌وانه‌كه پیێ وت ده‌بیت ببوری نا‌توانیت ئه‌م ئاژه‌لانه له‌گه‌ل خۆت ببه‌یته ژووره‌وه و پیاوه‌كه‌ی تر وتی كه‌واته من ته‌نها ناچمه ژوور و ئاو ناخۆمه‌وه ..
و ئه‌وێ به جێ هێشت و چوو تا گه‌یشته دارێكی زۆر گه‌وره كه پیاوێكی له ژێر دیت دانیشتبوو و چووه پێش و لێی پرسی ئاو له كوێ هه‌یه بخواته‌وه ئه‌ویش ده‌ستی خۆی بۆ لایه‌ك درێژ كرد و وتی برۆنه ئه‌وێ هه‌رچه‌ندتان ده‌وێت بخۆنه‌وه و هه‌ر كاتێ ویستان بگه‌رینه‌وه بۆ ئێره ، پیاوه‌كه زۆر دلخۆش بوو و وتی ته‌نها پێم بلێ ئێره كوێیه و ئه‌وه‌ی تر ولامی داوه و وتی ئێره به‌هه‌شته ، دووباره وتی ئاخر ئه‌وه‌ی خوارێ كوێ بوو ؟؟!!! ولامی داوه و وتی ئه‌وێ جه‌هه‌نم بوو ..
هیوادارم كه له مه‌به‌ستی ئه‌م ئه‌فسانه‌یه تێگه‌یشت بن .... (( هاورێیه‌تی و بێ وه‌فا نه‌بوون وبه جێ نه‌هێشتنی هاورێیان بۆ مه‌سله‌حه‌تی تایبه‌تی خۆمان ))
وه‌رگێران له لایه‌ن مهدی شاسواری
|+|
نووسراوه له لایه‌ن Mahdi Shaswari به‌رواری2008/1/27 و له كاتژمێر13:15


