بــــا وه‌كوو كورێكی لاو و شه‌یتان به جلێكی جوانه‌وه و سه‌ر و سیمایه‌كی رێك و قژه‌كانی داهێنا بوو ، له ده‌وروبه‌ری په‌لكه‌كان ده‌سووراوه ، ئه‌و په‌لكه لاوانه‌ی كه هێشتا له ئامێزی دایكیان دا بوون و جێگایان نه‌رم و گه‌رم بوو ، ئه‌وانه‌ی كه هێشتا مانای سه‌رما و گه‌رمایان نه‌ده‌زانی ، بــــا دوای ئه‌و جووله جووله‌و خۆنیشاندانانه‌ی ده‌رواته لای یه‌كێك له‌م په‌لكانه كه عیشوه و نازه‌وه له ئامێزی دایكیان دان و بــــا كه ده‌زانێت لاوازی ئه‌وان له چی دایه و ده‌رگای قسه و ئاشنایی له‌گه‌لی ده‌كاته‌وه و پێ ی ده‌لێت : بۆ ئه‌و قژانه‌ت ئه‌وه‌نده جوانن ؟ هه‌ر له‌خۆی وایه ؟ په‌لكیش ده‌لێت : سروشتی خۆی وایه ،ة ئه‌ی تۆ نازانی وه‌رزی خه‌زانه ! بــــا ئه‌و كات بوو كه زانی له وه‌رزه زێرینه‌كه‌ی پاییزه ، و گه‌رمی ئاخاوتن بوون له گه‌ل یه‌كتری و دواتر بــــا جورئه‌تی دا خۆی و ده‌ستی په‌لكی گرت و داوای لێ كرد كه سه‌مای له‌گه‌ل بكات .
بــــا كه دوو دل بوو ، به‌لام ئه‌سیری ده‌ستی بــــا ی به هێز بوو و له خۆیه‌وه ووتی كێ له‌مه باشتر ده‌بێت بۆمن ؟ ده‌توانم هه‌مووی دونیای شان به شانی ببینم . و ده‌ست له كه‌مه‌ری یه‌كتری و شان به شانی یه‌كتری سه‌مایان ده‌كرد ، سه‌مای بــــا و په‌لك ، له شوێنێكی نادیار به‌لام له نێوان زه‌وی و ئاسمان ، هه‌موو په‌لكانی تریان به نیگای سه‌ماكه‌ی خۆیان ئه‌سیر كردبوو و حه‌سره‌تی ئه‌ویان ده‌خوارد كه چی ده‌بوو له جیاتی ئه‌و په‌لكا بوانه ؟ په‌لك دلداده‌ی بــــا ببو و خۆی به شازاده‌ی زه‌وی و ئاسمان ئه‌بینی و بــــا كه خۆی له نێوان ئه‌و هه‌موو په‌لكانه و سه‌ما له‌گه‌ل په‌لكێكی لاوی جوان له خۆ بایی ده‌بوو ، ئه‌و كاته‌ی كه چاو به چاوی په‌لك سه‌مای ده‌كرد و ده‌سوورانه‌وه چاوی به په‌لكێكی تر كه‌وت كه له‌و جوانتر بوو و سوور هه‌لگه‌رابوو به‌ره‌و زه‌ردی ، وه‌سوه‌سه‌یه‌ك لای بــــا درووست بوو و له ناكاو ده‌ستی په‌لكی به‌ردا و چووه لای په‌لكه‌كه‌ی تره‌وه ، ئه‌ویش ده‌یزانی كه په‌لك به بێ ئه‌و هیچ هێزی نییه و توانای فرین و سه‌ما كردنی پێ نامینێت . په‌لك سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌كه‌وێته ژێر پای خه‌لكانی پیاده و له خواره‌وه ته‌ماشای ئامێزه گه‌رمه‌كه‌ی دایكی ده‌كات و حه‌سره‌تی ئه‌وه ده‌خوات كه زیاتر ناتوانێت بگه‌رێته‌وه بۆ ئامێزی دایكی و ده‌بێت بۆ ئه‌سیری هه‌وا و هه‌وه‌سی خۆی و به‌سه‌ری زال بوو بێت . بــــا هه‌روا له‌گه‌ل تاك تاكی په‌لكان عه‌شق بــــازی ده‌كات و قه‌د پیر نابێت و هه‌موویان بریندار ده‌كات و له ئامێزی دایكیان ده‌یانكاته‌وه ، ئه‌وانیش دوا به دوای ئه‌وه‌ی كه له ژێر پای پیاده سه‌مایه‌كی كورت ده‌كه‌ن و ده‌رد ده‌كێشن به ناله ناله و یان خیزه خیز رۆحیان ده‌ر ئه‌چێت .
وه‌رگیرانی له فارسیه‌وه : مهدی شاسواری
نووسینی : ماریا ته‌بریزپور
سه‌رچاوه : مالپه‌ری ئیرانییه‌كانی ئینگلیز



