
چیرۆكی ڤالانتاین له كوێ و چۆن ده‌ستی پێ كرد ؟؟
رۆژی عه‌شق ..... ڤالانتاین

نزیكه‌ی 1700 سال پێش له رۆما (ئه‌و كاتی هێشتا ئێوه له دایك نه‌ببون) پاشایه‌ك به ناوی كلۆدیس هه‌بوو ، كه وای ده‌زانی شه‌ركه‌ره‌كان و سه‌ربازه‌كانی كه خێزاندار نین به هێز تر و زیره‌كترن له‌وانه‌ی كه خێزانیان هه‌یه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه هاوسه‌ر گیری قه‌ده‌غه ده‌كات له ناویان بۆ ئه‌وه‌ی به قسه‌ی خۆی سه‌ربازه‌كان زیره‌كتر ببن !! هه‌ركه‌سێكیش ئه‌و شته‌ی بشكاندبا و ژنی بهێنابا ده‌یكوشت ، له‌و به‌زمه‌دا پاپایه‌ك هه‌بووه به ناوی ڤالانتاین كه به نهێنی ژنی له سه‌ربازه‌كان ماره ده‌كردووه (ئینجا به پێ ی یاسای خۆیان ، من نازانم چۆ نماره‌ی ده‌كردووه ) و پاشا له‌و شته ئاگادار ده‌بێت كه ڤالانتاین ئه‌م كاره ده‌كات و بریار ده‌دات كه بیكه‌نه زیندانه‌وه ، ڤالانتاین له زیندان عاشقی كچی زیندانبانه‌كه ده‌بێت ، (( ئه‌وه‌یه كه سه‌ری نه‌ئێشای له په‌رۆك گرێ ده‌دات )) ئینجا له‌و كاتی خۆشه‌ویستی ده‌ست پێ ده‌كات و نامه بۆ یه‌كتری ده‌نووسن ، و هه‌ر جارێ كه ڤالانتاین نامه‌ی بۆ كچه‌كه‌ی ده‌نووست له ژێره‌وه ده‌نووسیت (له لایه‌ن ڤالا‌نتاینی تۆ ) هه‌ر ئه‌وه‌شه كه له رۆژی ڤالانتاین ده‌بینن نووسراوه (From your Valentine) ئێ له كوێ بووین ؟ ئاها ! ئینجا له دوای ماوه‌یه‌ك بریاری له سێداره‌دانی ڤالانتاین دێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه یاسای پاشای شكاندووه ، و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه گوناهی ئه‌و یان جریمه‌كه‌ی گه‌یاندنی كور و كچانی عاشق بووه ، هه‌ر له‌و كاتییه‌وه به ناوی شه‌هیدی خۆشه‌ویستی ناوبرا ، و هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ش تا ئێستا هه‌موو سالێك به ناوی ئه‌و یادی خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ن .. ئێ هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو ......




